ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 31-10-2019 له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، خاتوو ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانى کوردستان و یاساناس و پارێزه‌ران، ڕێوڕه‌سمى شه‌شه‌مین کۆنگره‌ى سه‌ندیکاى پارێزه‌رانى کوردستان به‌ڕێوه چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا دواى پێشکه‌شکردنى چه‌ند وتارێک له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان وته‌یه‌کى پێشکه‌ش کرد و تیایدا ووتى :"ئه‌و ده‌ستووره‌ى بۆ عێراقى نوێ دانرا، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌ستوورى زۆربه‌ى وڵاتانى ناوچه‌که، به ده‌ستوورێکى پێشکه‌وتوو له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، به‌ڵام جێبه‌جێنه‌کردنى به‌نده‌کانی، دۆخێکى واى خوڵقاند که ئێستا قسه له‌سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ى ده‌ستوور ده‌کرێت، له کاتێکدا کێشه‌ى سه‌ره‌کی، ده‌ستوور نییه، به‌ڵکو کێشه‌ى سه‌ره‌کى له عێراقدا، فه‌رامۆشکردنى ئه‌و ده‌ستووره‌یه.
ده‌بێ لاى هه‌مووان ڕوون بێت که ده‌سـتوورى عـێراق بـه هه‌ر هه‌موارکردن و ده‌ستکاریکردنێکه‌وه، ده‌بێ ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کى دروست و واقیعییانه‌ى سه‌رجه‌م جیاوازى و تایبه‌تمه‌ندیى پێکهاته‌کانى بێت و مافى ڕه‌واى هه‌مووانى تیادا سه‌لمێنرابێت".
ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
به‌یانیتان باش..
به‌خێر بێن.. هه‌موو لایه‌کتان زۆر به‌خێر بێن
خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ پێکه‌وه به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى به‌ستنى شه‌شه‌مین کۆنگره‌ى سه‌ندیکاى پارێزه‌رانى کوردستان ده‌که‌ین. به گه‌رمى پیرۆزبایى له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى سه‌ندیکاى پارێزه‌ران ده‌که‌م و هیواى سه‌رکه‌وتن بۆ کۆنگره‌که‌تان ده‌خوازم.
سه‌ندیکاى پارێزه‌رانى کوردستان، جگه له کارى سه‌ندیکاییى خۆی، له ئه‌رکه نیشتیمانیه‌کانیشدا ئاماده‌ییى به‌رچاوى هه‌بووه، هه‌ر له به‌شداریى ئه‌ندامانى له هه‌ڵبژاردنه یه‌ک له دوا یه‌که‌کانى کوردستان به سه‌رپه‌رشتیکردن و به‌ڕێوه‌بردنى وێستگه و بنکه‌کانى ده‌نگدانه‌وه، تا هاوکاریکردن له ئاماده‌کردنى چه‌ندین پرۆژه‌یاساى گرنگ بۆ په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌رکى دیکه‌ى نیشتمانی، وه‌ک داکۆکیکردن و پاراستنى خۆبه‌خشانه‌ى مافه‌کانى ئه‌نفالکراوان، هه‌وڵه‌کانیان بۆ به‌جینۆسایدناساندنى ئه‌و تاوانانه‌ى که ده‌رحه‌ق به گه‌لى کوردستان کراون، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییان بۆ داکۆکیکردن له مافه ده‌ستوورییه‌کانى گه‌لى کوردستان له عێراقدا، ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ن که جێى شانازیى ئێمه و جێى شانازیى خۆیانن و ده‌ستخۆشییان لێده‌که‌م و سوپاسیان ده‌که‌ین.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
کۆمه‌ڵگه‌ى دروست و پێشکه‌وتوو، زاده‌ى کولتوورێکى سیاسی، فه‌رهه‌نگى و کۆمه‌ڵایه‌تیى مرۆڤدۆستانه‌ى سه‌رده‌میانه‌یه که ده‌ستوور و یاساى گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌و کولتووره، چوارچێوه‌ى ماف و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیه‌کانى تێدا دیارى ده‌که‌ن. کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان، خاوه‌ن کولتوورێکى ده‌وڵه‌مه‌ندى ژیاندۆستی، نه‌ریت و به‌هاى جوانى مرۆڤایه‌تییه. وێڕاى شانازیکردنى به ناسنامه و ڕه‌سه‌نایه‌تیى خۆیه‌وه، ئاماده‌یى و مه‌یلێکى به‌هێزیشى بۆ کرانه‌وه و گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتن، هه‌یه.
له کوردستان هه‌میشه هه‌وڵ دراوه بنه‌ماکانى مافى مرۆڤ و به‌ها مرۆییه‌کان، له یاسا و بڕیاره‌کاندا ڕه‌نگ بده‌نه‌وه. چه‌ندین یاساى گرنگى تایبه‌ت به بوارى یه‌کسانى و ئازادیى سیاسی، ئایینى و ئازادیى ڕاده‌ربڕین، چه‌ندین بڕیارى گرنگ بۆ ڕێگرى له توندوتیژی، داکۆکى له مافى ژن و منداڵ ده‌رکراون و کاریان پێ ده‌کرێت.
به‌بێ سه‌روه‌ریى یاسا و سه‌ربه‌خۆییى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری، مه‌حاڵه کۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌کى دروست ڕێکبخرێت و به‌ڕێوه ببرێت. ئێمه ده‌مانه‌وێت و مه‌به‌ستمانه کۆمه‌ڵگاى کوردستان به دروستترین شێوه ڕێکبخرێت، بۆ ئه‌وه‌ى کوردستانییان ژیان و گوزه‌رانێکى شایسته‌یان هه‌بێت.
سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانى له سه‌روه‌ریى یاسا و سه‌ربه‌خۆییى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌کات. سه‌ندیکاى پارێزه‌رانیش ده‌توانێت ڕۆڵى گرنگ له‌م بواره‌دا ببینێت. سه‌روه‌ریى یاسا، دڵنیایى ده‌به‌خشێته هه‌ر تاکێک که ژیان و مافه‌کانى پارێزراو ده‌بن. یه‌کسانى و دادپه‌روه‌رى له جێبه‌جێکردنى یاساکاندایه به کرده‌یى پێویسته ڕه‌نگ بداته‌وه، هه‌ر بۆیه به ئه‌ندازه‌ى گرنگیى خودى یاساکان، جێبه‌جێکردن و کارپێکردنیان به شێوه‌یه‌کى دروست، گرنگن بۆ وڵاته‌که‌مان.
جێبه‌جێکردنى یاسا، چه‌ند ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیى دامه‌زراوه‌کانى جێبه‌جیکردنه، هێنده‌ش ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیى هه‌ر تاکێکى کۆمه‌ڵگایه. یاسا به‌بێ جێبه‌جێکردن، هه‌رچه‌ند یاسایه‌کى دروست و گرنگیش بێت، له ده‌قێکى نووسراوى مردوو زیاتر، هیچى دیکه نابێت.
ئێوه‌ى پارێزه‌ران، یاساناسان و مافپه‌روه‌ران، وه‌ک ده‌سته‌بژێرێکى دیارى کۆمه‌ڵگا، وێڕاى هۆشیاریى کار و ڕۆڵى سه‌ندیکایی، له بوارى ڕۆشنبیریى یاساییشدا، خاوه‌ن زانیارى و ڕوانگه‌ى خۆتانن. له بوارى بڵاوکردنه‌وه‌ى هۆشیارى له‌نێو کۆمه‌ڵگادا، ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیه‌کى گرنگتان له سه‌ر شانه.
ئێمه پێویستمان به هۆشیارى و ڕۆشنبیرییه‌کى سه‌رده‌میانه هه‌یه له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ یاسا و جێبه‌جێکردنیدا، به جۆرێک ڕێزگرتن له یاساکان و جێبه‌جێکردنیان لاى هه‌ر تاکێک، وه‌ک به‌هایه‌کى ئه‌خلاقى و ئه‌رکێکى نیشتمانیى گرنگ بناسرێت.
ده‌بێ یاسادۆستى ببێته پێوه‌رێک بۆ دڵسۆزی. ئێمه بۆ ئه‌وه‌ى دۆستى خۆمان بین، بۆ ئه‌وه‌ى دۆستى ژیان بین، ده‌بێ دۆستى ئه‌و یاسایانه بین که به پاشخانێکى مرۆڤدۆستانه‌وه ژیانمان ڕێکده‌خه‌ن. ده‌بێ نه‌وه‌کانى ئاینده به‌م هۆشیارییه گۆش بکرێن و له‌نێو خێزان، له سیستمى په‌روه‌رده و له سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانى خوێندندا، شوێنێکى گرنگى پێ بدرێت.
پارێزه‌رانى به‌ڕێز..
ئێوه ده‌زانن کوردستان پێویستى به داڕشتنى ده‌ستووره و ئه‌وه‌ش یه‌کێکه له‌و ئه‌رکه نیشتمانییانه. ده‌ستوورى شیاو بۆ هه‌رێمى کوردستان وه‌ک دایکى یاساکان، ده‌ستوورێکه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى پاشخانه کولتوورى و خواسته سه‌رده‌مییانه‌که‌ى کۆمه‌ڵگا بێت بۆ پێشکه‌وتن و کرانه‌وه‌ى زیاتر. ده‌ستوورێک، که هاووڵاتى و به‌ها مرۆییه‌کان، چه‌قى ئامانج و مه‌به‌سته‌کانى بن. تێدا هیچ به‌هایه‌ک له‌سه‌رووى به‌هاى مرۆڤ و نرخى ژیانه‌وه نه‌بێت. جیاوازییه‌کان وه‌کو یه‌ک ڕێزلێگیراو بن، مافى سه‌رجه‌م پێکهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌کانى تێدا پارێزراو بێت و هیچ جیاکارییه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ماى ئایینى و مه‌زهه‌بی، سیاسى و ئایدیۆلۆژی، نه‌ته‌وه‌یی، ڕه‌گه‌زى و ئاستى کۆمه‌ڵایه‌تی، له ده‌ستووره‌که‌ماندا بوونى نه‌بێت. له‌م لایه‌نه‌وه، پارێزه‌ران و یاساناسان، ده‌توانن به‌شداریى کارایان هه‌بێت و یارمه‌تیى په‌رله‌مان و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بده‌ن.
سه‌باره‌ت به ده‌ستوورى عێراق و ئه‌و گفتوگۆیه‌ى له‌وباره‌یه‌وه ده‌کرێت، ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم: ئه‌و ده‌ستووره‌ى بۆ عێراقى نوێ دانرا، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌ستوورى زۆربه‌ى وڵاتانى ناوچه‌که، به ده‌ستوورێکى پێشکه‌وتوو له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، به‌ڵام جێبه‌جێنه‌کردنى به‌نده‌کانی، دۆخێکى واى خوڵقاند که ئێستا قسه له‌سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ى ده‌ستوور ده‌کرێت، له کاتێکدا کێشه‌ى سه‌ره‌کی، ده‌ستوور نییه، به‌ڵکو کێشه‌ى سه‌ره‌کى له عێراقدا، فه‌رامۆشکردنى ئه‌و ده‌ستووره‌یه.
ده‌بێ لاى هه‌مووان ڕوون بێت که ده‌سـتوورى عـێراق بـه هه‌ر هه‌موارکردن و ده‌ستکاریکردنێکه‌وه، ده‌بێ ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کى دروست و واقیعییانه‌ى سه‌رجه‌م جیاوازى و تایبه‌تمه‌ندیى پێکهاته‌کانى بێت و مافى ڕه‌واى هه‌مووانى تیادا سه‌لمێنرابێت.
ئێمه ڕێگرى له هیچ هه‌موارێک ناکه‌ین که له‌پێناو باشترکردنى ژیان و به‌ڕێوه‌بردندا بێت له عێراق، به‌ڵام هه‌ر هه‌موارێک نایه‌کسانى دروست بکات و زیان به دیموکراسى و فیدرالى بگه‌یه‌نێت، دژى به‌رژه‌وه‌ندیى گه‌لى کوردستان و گه‌لى عێراقه و به هیچ شێوه‌یه‌کیش له‌گه‌ڵ داخوازییه‌کانى خۆپیشانده‌راندا یه‌ک ناگرێته‌وه. گه‌لى عێراق باشترکردنى به‌ڕێوه‌بردن و ژیان و گوزه‌رانى ده‌وێت، نه‌ک ئاڵۆزکردنى زیاترى دۆخى عێراق.
عێراق پێویستى به سه‌قامگیریى ئه‌منى و سیاسى هه‌یه و کێشه و قه‌یرانه‌کان به تێکچوونى ئارامى و سه‌قامگیرى چاره‌سه‌ر نابن، به‌ڵکوو ئاڵۆزتر ده‌بن. کێشه و قه‌یرانه‌کانى عێراق، که‌ڵه‌که‌بووى هه‌ڵه و خراپیى به‌ڕێوه‌بردنى ساڵانێکى دوور و درێژى حکوومه‌ته‌کانن، هیچ حکوومه‌تێک ناتوانێت له ساڵێکدا چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشانه بکات.
به‌رژه‌وه‌ندیى نیشتمانیى عێراق و پێکهاته‌کانى، به کارى پێکه‌وه‌یى و هاوکاریى هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کرێت. پاراستنى ئێستا و داهاتووى عێراق له ئه‌ستۆى هه‌موواندایه. دیالۆگ و لێکگه‌یشتن باشترین ڕێگه‌ى چاره‌سه‌رین بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان.
ئێمه له هه‌رێمى کوردستان پشتگیرى له هه‌نگاو و بڕیاره‌کانى حکوومه‌تى عێراق بۆ چاکسازى و چاره‌سه‌رکردنى کێشه و که‌موکوڕییه‌کان ده‌که‌ین.
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێ جارێکى دیکه ده‌ستخۆشى له سه‌ندیکاى پارێزه‌رانى کوردستان بکه‌م بۆ هه‌موو ئه‌و کار و تێکۆشانه‌ى ئه‌نجامیان داوه له‌پێناو داکۆکیکردن له ماف و خواسته‌کانى پارێزه‌رانى کوردستان و ئه‌رکه نیشتیمانیه‌کانیاندا.
هیواى به‌رده‌وامى و سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌ندیکاکه‌تان ده‌خوازم، دڵنیاشتان ده‌که‌مه‌وه که سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوان و هاوکارتان ده‌بێت بۆ سه‌رخستنى ئه‌رک و ئامانجه‌کانتان.
دووباره پیرۆزباییى به‌ستنى ئه‌م کۆنگره‌یه‌تان لێ ده‌که‌م و هیواى سه‌رکه‌وتن بۆ خۆتان و کۆنگره‌که‌تان ده‌خوازم.
زۆر سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌کتان..
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052