نامه‌و چیرۆکى ئه‌و 39 کۆچبه‌ره‌ى به‌ شێوه‌یه‌کى تراژیدى کۆچى دوایانکرد

31.10.2019
جەماوەر نیوز
له‌و روداوه‌ نه‌خوازراوه‌ى له‌وڵاتى به‌ریتانیا رویداو به‌هۆیه‌وه‌ 39 کۆچبه‌ر به‌شێوه‌یه‌کى جه‌رگبڕو تراژیدا گیانیان له‌ده‌ستدا، چه‌ندین چیرۆکى ناخ هه‌ژێنى کۆچبه‌ره‌کان به‌ر له‌ دوا ساته‌کانى ژیانیان له‌ میدیاکاندا بڵاوبۆته‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌نده‌ى تر ئه‌م رووداوه‌ گه‌وره‌ترو خه‌فه‌تبارتر ده‌که‌ن.

ئانا بۆى سى نهۆنگ، کچێکى ته‌مه‌ن 19 ساڵانه‌ و دیزانه‌رى نه‌خشى نینۆکه‌ و، زیاتر له‌ 10 هه‌زار دۆلارى داوه‌ به‌هیواى گه‌یشتن به‌ ژیانێکى باشتر روى له‌ به‌ریتانیا کردوه‌.
که‌سوکارى سنهۆنگ ده‌ڵێن، دایکى ئه‌و پێش چه‌ند مانگێک به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ست داوه‌.

نهۆنگ چه‌ند رۆژێک پێش روداوه‌که‌ وێنه‌یه‌کى له‌ تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاوکردوه‌ته‌وه‌ نوسیویه‌تی” گه‌وره‌بون واته‌ شاردنه‌وه‌ى خه‌مه‌کانت له‌ تاریکیدا”.

یه‌کێکى دیکه‌ له‌ قوربانیه‌کان پێده‌چێت فام سرى ترا ماى بێت که‌ کچێکى ته‌مه‌ن 26 ساڵى ڤێتنامیه‌، چه‌ند کاتژمێرێک پێش دۆزینه‌وه‌ى بارهه‌ڵگره‌که‌، نامه‌یه‌کى بۆ دایکى ناردوه‌ که‌ تیایدا نوسیویه‌تی” لێم ببوره‌ دایکه‌، ئه‌مرم به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناتوانم هه‌ناسه‌ بده‌م”.



زانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ...


زۆرترین خوێندراو