ته‌نها هه‌نار نمایش نه‌كرا

02.11.2019
جەماوەر نیوز
تاهیر غوڵامی
له‌ ڤیستیڤاڵی هه‌نار به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیه‌كانی نمایشكرا و ساڵانه‌ هاوڵاتیان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ ڤیستڤاڵی هه‌نار ده‌كه‌ن و به‌روبومی خۆماڵی له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا ده‌كڕن.
ڕۆژی هه‌ینی 1ی تشرینی دووه‌م پێنجه‌مین ڤیستیڤاڵى هه‌نار له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامدرا ،له‌ ڤیستڤاڵه‌كه‌دا به‌ رهه‌مه‌ ناخۆییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ خرایه‌ڕوو.
له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 10 هه‌زار دۆنم زه‌وی کراوه‌ به‌ باخى هه‌نار و به‌ پێى چه‌ند ئامارێک ساڵانه‌ زیاتر له‌ 55 هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
له‌ چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵه‌که‌دا چه‌ندین کارى هونه‌رى له‌ رووى شێوه‌کارى و گۆرانى و هونه‌رى فۆلکلۆر و چه‌ند کارى تر ئه‌نجامدرا.