سێ ته‌قینه‌وه‌ قامیشلۆی هه‌ژاند

11.11.2019
جەماوەر نیوز
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 11ی تشرینی دووه‌م زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌ شاری قامشلۆ هه‌ژاند.
هه‌ر سێ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ناوه‌ندی قامیشلۆ ڕوویدا 2 له‌ ته‌قینه‌وه‌كان له‌ شه‌قامی "وه‌حده‌" له‌ چوارگۆشه‌ی ئه‌منی ئه‌و شاره‌ روویاندا، كه‌ شوێنێكی قه‌ره‌باڵغی قامشلۆیه‌ و ئه‌وی دیكه‌شیان له‌گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌یه‌كی كچان روویداوه‌.
هێزی ئاسایشی ناخۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له‌ باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی قامیشلۆ ڕاگه‌یه‌نراوه‌ێكی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ 5 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 26ی دیكه‌ش برینداربووه‌ و 4 له‌ برینداره‌كان ئه‌ندامن له‌ هێزی ئاسایش.  
no

زۆرترین خوێندراو