سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی كۆماری عێراق كۆبونه‌وه‌

13.11.2019
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوار شەممە 13ی تشرینی دووه‌م لە کۆشکی سەلام لە بەغدا نێچیره‌ڤان یارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ كۆبوه‌نه‌وه‌.
لە میانی دیدارەکەدا باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنی و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان کرا، ھاوکات جەختکرایەوە لە چەسپاندنی سەقامگیری وڵات و دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ گشت گەلی عێراق.
ئه‌مه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی شاندێكی باڵای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ به‌غدا له‌دوای ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان و ناڕه‌زاییه‌كان له‌ به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراق كه‌ هه‌تا ئێستا به‌ سه‌دان كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

زۆرترین خوێندراو