حكومه‌تی عێراق گومورگی له‌سه‌ر ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی هه‌ڵگرت

19.11.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 19ی تشرینی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بەسەرپەرشتی عادل عەبدولمەهدی ئه‌نجامدرا،و له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بڕیاردرا به‌ لابردنی گومرگ لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی. 
 هه‌ر له‌ كۆبوه‌نه‌وه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركرا له‌وانه‌ کەمکردنەوەی پارەی گومرگ بەرێژەی لە 100%، بۆئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە وزەی کارەبا کار دەکەن .
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی بۆ زیاترکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی بەغدا تەرخانکراوە بۆ چوار ملیار و 515 ملیۆن و 240 هەزار دینار. لەگەڵ سەرپشککردنی وەزیری دارایی بەوەی ئەو بڕە پارانەی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی پێشوو تەرخانکراون، خەرج نەکات.

زۆرترین خوێندراو