وەزیری دارایی و ئابوری: موچەی فەرمانبەران بەبێ دواكەوتن بەردەوام دەبێت

19.11.2019
جەماوەر نیوز

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری سەبارەت بەو هەواڵەی ئەمرۆ بڵاوكرایەوە كە گوایە موچەی فەرمانبەران لە مانگەكانی 10، 11، 12 پاشەكەوت دەكرێت، ڕەتیدەكاتەوە و رایدەگەێنێت" موچەی فەرمانبەران 30 رۆژ جارێك لە كاتی خۆیدا بە بێ دواكەوتن دابەشكراوە و بەو شێوەش بەردەوام دەبێت.

وتیشی پاشكەوت هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، لەسەرەتای دەست بەكاربوونمان بە هیچ جۆرێك موچە دوانەكەوتووە و لەكاتی خۆیدا موچە دابەشكراوە.

ئاوات جەناب نوری جەختی لەوەش كردەوە  دەبێت هاوڵاتی و موچەخۆران هۆشیاربن هەموو بڕیار و ڕێنماییەكانمان لە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری بە شەفافی بڵاو دەكەینەوە. بۆیە نابێت بڕوا بە درۆ و چەواشەكاری بكەن.


زۆرترین خوێندراو