به‌تۆمه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌سیمكارتی‌ بێ سه‌ره‌تا دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

21.11.2019
جەماوەر نیوز
پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ پاش بەدواداچون‌و کۆکردنەوەی‌ زانیاری‌ لەسەر دو تۆمەتبار بەناوەکانی‌ (ب، س، م) لەدایکبوی‌‌ ١٩٨٩و (د، ئـ، ک) لەدایکبوی‌‌ ١٩٨٥ كه‌ دانیشتوی‌ شاری‌ سلێمانین‌و خه‌ریكی‌ كرین‌و فرۆشتنی‌ سیمكارتی‌ بێ سه‌ره‌تا بون كه‌ به‌(علوج) ناسراوه‌، رۆژی‌ 2019/11/19، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ سەرچنارەوە دەستگیرکران.
ئەو دو تۆمەتبارە زیاتر لە ١٥٠ سیمکارتی‌ ئاسیاسێڵی‌ بێ سەرەتایان لەشاری‌ هەولێرەوە بۆ شاری‌ سلێمانی‌ هێنابو بەمەبەستی‌ ساخکردنەوەی‌ لەبازارەکانی‌ شاری‌ سلێمانیدا.
لەئێستادا هەردو تۆمەتبار بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ ٢٤٠ لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراون‌و لەلایەن بنکەی‌ پۆلیسی‌ سەرچنارەوە پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە.

زۆرترین خوێندراو