پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت

24.11.2019
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە 24تشرینی دووه‌م کۆتا بەشی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دابەشكرا.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان راگەیاند "بڕی چوار ملیار دینار وەک کۆتا بەشی پارەی گەنمی جوتیاران دابینکراوە، جوتیاران دەتوانن چەکی پارەکانیان لەو سایلۆیانە وەربگرن کە گەنمەکانیان رادەستکردون".
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی گوتیشی: "ئەمساڵ سایلۆکان 355 هەزار تۆن بەرهەمی گەنمیان لە جوتیارانیان وەرگرتووە، کە گۆی گشتی ئەو پارەی تەرخانکراوە بۆ ئەو بڕە گەنمە 186 ملیار دینارە".
راشیگەیاند: "بڕە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2017 و 2018 2019 بە تەواوی دابەشکراوە، ئەوەی تا ئێستا ماوە پارەی گەنمی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016ـەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کابینەی حەیدەر عەبادی. بە جۆرێک لە کۆی دوو ترلیۆن دینار 557 ملیار دینار ماوە دابەش بکرێت".

زۆرترین خوێندراو