ناوه‌ندی شاره‌زووری ڕێكخراوی لاوانی كوردستان ڕێزلێنانی به‌خشییه‌ قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور

27.11.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 27ی تشرینی دووه‌م ناوه‌ندی شاره‌زووری ڕێكخراوی لاوانی كوردستان  ڕێزلینانی به‌ خشییه‌ حاكم ڕزگار غه‌فور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور له‌ پای هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی بۆ دابینكردنی هه‌لی كار بۆ لاوانی قه‌زای شاره‌زوور.
قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور له‌ ڕێگه‌ی ڕێكخراوی (GIZ) هه‌لی كاری بۆ زیاتر له‌ 100 لاوی قه‌زای شاره‌زوور دابینكرد.
ناوه‌ندی شاره‌زووری ڕێكخراوی لاوانی كوردستان له‌ ڕێگای یاداشتێكه‌وه‌ داوای له‌ قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور كرد له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بێت بۆ دابینكردنی هه‌لی كار بۆ لاوان و هه‌ر له‌ یاداشته‌كه‌ی ناوه‌ندی شاره‌زوورهاتووه‌ ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ قه‌زای شاره‌زوور ئه‌نجامده‌درێت له‌ داهاتوودا  داوا له‌ كۆمپانیاكان بكات هه‌لی كار بڕه‌خسێنن بۆ لاوانی قه‌زای شاره‌زوور.

زۆرترین خوێندراو