له‌ داقوق پیاوێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی تیرۆر کران

30.11.2019
جەماوەر نیوز

دیارئاواره‌
له‌ نزیک شارۆچکه‌ى داقوق ژن و مێردێکى کورد له‌ لایه‌ن چه‌کدارانى نه‌ناسراوه‌وه‌ تیرۆر کران.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایقمامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌وبه‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند ژن و مێردێکى کوردى دانیشتووى گوندى هه‌فته‌غارى سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ى داقوق له‌ کاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ شارى که‌رکوک له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراوه‌وه‌ ڕێگریان لێده‌کرێت وتیرۆر ده‌کرێن.
گوتیشى ناسنامه‌ى چه‌کداره‌کان نه‌ناسراوه‌ن و دواى ئه‌و کرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌یان به‌ره‌و شوێنێکى نادیار هه‌ڵهاتوون .
له‌ دواى ڕووداوه‌که‌ى 16ى ئوکتۆبه‌رى ساڵى 2017 که‌ بووه‌ هۆى پاشه‌کشه‌کردنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و ئاسایش له‌ شارۆچکه‌ى داقوق وده‌وروبه‌رى ، ڕه‌وشى ئه‌منى ناوچه‌که‌ به‌ته‌واوه‌تى تێکچووه‌و جموجوڵى چه‌کدارانى نه‌ناسراویش زیادى کردووه‌ و مه‌ترسیان له‌ سه‌ر هاوڵاتیانى ناوچه‌که‌ دروست کردووه‌.