قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاری توندتر به‌رامبه‌ر دیارده‌ی سواڵكردن ده‌گرێته‌به‌ر

04.12.2019
جەماوەر نیوز
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاری نوێ به‌رامبه‌ر به‌و ئۆتێلانه‌ ده‌گرێته‌به‌ر كه‌ سواڵكه‌ر و قه‌ره‌چ له‌خۆده‌گرێت و لێپرسراوی یاسای قائیمقامیه‌تیش ده‌ڵێت رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گیرێته‌به‌ر.
بێستوون عه‌لی، لێپرسراوی یاسا له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری داوه‌ به‌ڕێگریكردن له‌ دیارده‌ی سواڵكردن له‌شاره‌كه‌ كه‌مه‌بكاته‌وه‌‌، له‌ڕێی لیژنه‌كانه‌وه‌ ئه‌و ئوتێله‌كان‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ به‌‌پڕكردنه‌وه‌ وهێنانی به‌ڵێننامه‌ له‌دادنوس بۆ قائیمقامیه‌ت كه‌ڕێگه‌ به‌ نیشته‌جێبوونی سواڵكه‌ر و قه‌ره‌ج نه‌ده‌ن له‌شوێنه‌كانیان.
وتی ئه‌وكه‌سانه‌ی سواڵده‌كه‌ن، بونه‌ته‌ هۆی بێزاری هاوڵاتیان و ته‌نانه‌ت دروستكردنی ئاسته‌نگی هاتوچۆكردن له‌ ترافیكه‌كان به‌شێكی زۆریان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی و ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستانیشن، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان به‌هاوكاری لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
وتیشی ئه‌وكه‌سانه‌ی ئاوره‌ن و له‌كه‌مپه‌كان ده‌ژین ره‌وانه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌كرێنه‌وه به‌جۆرێك جارێكی تر نه‌توانن له‌كه‌مپه‌كه‌ بێنه‌ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وپه‌نابه‌رانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌ژین ره‌وانه‌ی ئه‌ووڵاتانه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ لێوه‌ی هاتوون.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد؛ پاش به‌ڵێندان به‌دادنوس، هه‌رئوتێلێك سه‌رپێچی بكات و شوێن و جێگه‌ی مانه‌وه‌ بۆ سواڵكه‌ر و قه‌ره‌چ و كه‌سانی رێگه‌ پێنه‌دراو بدات بۆمانه‌وه‌ له‌شوێنه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌

زۆرترین خوێندراو