ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراق سه‌پاند

06.12.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر 4 به‌رپرسی عێراقیدا سه‌پاند.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ریه‌ك له‌ قه‌یس خزعه‌لی سه‌رۆكی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق له‌یس خزعه‌لی برای،  خه‌میس خه‌نجه‌ر و حوسێن فالح عه‌زیز لامی له‌ لیستی سزا داراییه‌كانی ئه‌مه‌ریكان.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه‌ ده‌كات، قه‌یس خزعه‌لی و ئه‌بوزه‌ینه‌ب ئه‌للامی، تۆمه‌تبارن به‌ به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی به‌رده‌می خۆپیشانده‌ران و خه‌میس خه‌نجه‌ریش كه‌ به‌رپرسێكی حكومییه‌ كاری له‌سه‌ر رێككه‌وتنی "گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی" كردووه‌.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و سزایانه‌ی سه‌پاندویه‌تی له‌سه‌ر بنچینەی پێشێلکاری لە مافەکانی مرۆڤ و گەندەڵییە