له‌ هه‌رێم به‌فربارین ده‌ستیپێكرد

07.12.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەش وھەوای ئه‌مڕۆ سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
 بەگوێرەی پێشبینیەكانی كه‌شناسی هه‌رێم  ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 7ی كانونی یه‌كه‌م  ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا باران دەبارێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 15 و دھۆك و سلێمانی 13 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەش وھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمان ھەور دەبێت، بارانبارین بەردەوام دەبێ و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش بەفر دەبارێت.

زۆرترین خوێندراو