به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئه‌ڵمانیا له‌ شه‌ڕی داعش هاوكاریكردین

07.12.2019
جەماوەر نیوز
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود بانگهێشتی فه‌رمی كۆنگره‌ی پارتی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا كرا.
 له‌ باره‌ی به‌شداریكردنی له‌ كۆنگره‌ی پارتی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند ئێمه‌ له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیست دیموكراتی ئه‌ڵمانیا دوو جۆر په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌ په‌یوه‌نییه‌كیان له‌گه‌ڵ پارتی سۆسیالیست دیموكراتی ئه‌ڵمانیا و په‌یوه‌ندیه‌كی دیكه‌یان له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی پێشكه‌وتنخواز كه‌ پارته‌ سۆسیالیسته‌كان تێدا ئه‌ندامن.
وتیشی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ بۆ پارتی سۆسیال دیموه‌كراتی ئه‌ڵمانیا كۆنگره‌ی هه‌ستانه‌وه‌ و كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له‌ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و كرێكار ده‌كه‌ن و پێیانداگرتووه‌ كاتژمێری كاركردن له‌ 15 یۆریۆ كه‌متر نه‌بێت .
هه‌ر له‌ كۆنگره‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ ناو حكومه‌ت چی بڕیارێك بده‌ن و به‌ڵام تائێستا بڕیاری ئه‌وه‌یان نه‌داوه‌ له‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بكشێنه‌وه‌ و به‌شێكیان ده‌ڵێن بكشێنه‌وه‌ و ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵێك گۆڕانبكه‌ن له‌ ژیانی سیاسی خۆیاندا.
ئه‌م حزبه‌ زیاتر له‌ 150 ساڵه‌ ته‌مه‌نیه‌تی و خزمه‌تێكی زۆری كردووه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ په‌ناهه‌نده‌كان و ڕێكخراوه‌ خێرخوازیه‌كان.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێنای بۆ ئه‌وه‌ كرد له‌ هه‌موو دونیا كه‌سایه‌تی كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌ له‌ ناو ئه‌وروپاش وایه‌ له‌ ناو ئه‌م حزبه‌دا وایه‌، سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ حزبی سۆسیالیست دیموكراته‌‌.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی ئه‌ڵمانیا بۆ هاوكاریكردنی گه‌لی كورد به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتی ئه‌وه‌مان له‌ بیرنه‌چێت ئه‌ڵمانیا له‌ شه‌ڕی داعش هاوكاری باشی كردین و چه‌كی پێداین كه‌ باڵانسی شه‌ڕی گۆڕی.
وتیشی له‌ كۆبونه‌وه‌كانماندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی سۆسیالیست باس له‌ په‌یوه‌ندی و هاوكاری گه‌لی كورد ده‌كه‌ین و داوای پشتیوانیلێكردنیان ده‌كه‌ن. 

زۆرترین خوێندراو