په‌رله‌مان به‌ دواداچون بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژی ته‌لاق ده‌كات

08.12.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 8ی كانونی یه‌كه‌م  لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كۆبووه‌
به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردن و بەدواداچوون بۆ ئه‌و فه‌توایه‌ی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم لەبارەی حوكمی سەركەوتنی ئافره‌تان بەتەنها لەگەڵ شوفێری تاكسی و هه‌روه‌ها بابەتی به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى حاڵه‌ته‌كانى ته‌ڵاق له‌هه‌رێمى كوردستان.
‎له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ تاوتوێى دواین فه‌توا كرا كه‌له‌لایەن ئەنجوومەنی فه‌تواى هه‌رێم لەبارەی حوكمی سەركەوتنی ژنان بەتەنها لەگەڵ شوفێری تاكسی، دوای تاووتوێكردنی پرسه‌كه‌ لیژنه‌ بڕیاریدا كه‌ دەبێ ئه‌و پرسه‌ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا چارەسەر بکرێ.
‎له‌به‌شێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ تاووتوێى رێژه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى ته‌ڵاق له‌ هه‌رێمی كوردستان كرا كه‌ به‌پێى ئامارە فه‌رمییەکانی ساڵانی ۲٠۱۷، ۲.۱۸ تا مانگی ٦ی ۲٠۱۹ رێژه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌، دوای تاووتوێكردنی ئه‌و پرسه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێك بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی چارەسەر لیژنه‌ بڕیاریدا بەهەماهەنگی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له‌ مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوونی جدی بۆ ئه‌و پرسه‌ و هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانی ته‌ڵاق به‌و رێژه‌یه‌ زۆره‌ بكات.

زۆرترین خوێندراو