بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود په‌یامێكی هاوخه‌می ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی مامۆستا شێخ سدیق عه‌بدولعه‌زیز دەکات

09.12.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستا شێح سدیق عه‌بدولعه‌زیكرد ، له‌ په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕیز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هاتووه‌ " بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ سدیق عه‌بدولعه‌یزم پێگەیشت، لە دڵەوە خەمباری کردم، مامۆستا شێخ سدیق عه‌بدولعه‌زیز کەسایەتیەکی دیاری ناوچەی شارەزوور و هەڵەبجە، لە بنەماڵەیەکی دیارو خاوەن پێگەی ئاینی و نیشتمان پەروەر بوە، ڕۆڵی دیار و به رچاوی هەبوو لە ژیاندۆستی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە".
ده‌قی پایمی هاوخه‌می به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ سدیق عه‌بدولعه‌یزم پێگەیشت، لە دڵەوە خەمباری کردم، مامۆستا شێخ سدیق عه‌بدولعه‌زیز کەسایەتیەکی دیاری ناوچەی شارەزوور و هەڵەبجە، لە بنەماڵەیەکی دیارو خاوەن پێگەی ئاینی و نیشتمان پەروەر بوە، ڕۆڵی دیار و به رچاوی هەبوو لە ژیاندۆستی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەناو تیرەو هۆزو خێڵەکانی کوردستاندا.
دەورێکی باشی گێڕاوە بۆ هوشیارکردنەوەی خەڵکی و پەروەردە کردنیان لەسەر ڕێبازی پاکی ئیسلام و خوا پەرستی و نیشتمان پەروەری، کۆچی دوای مامۆستا شێخ سدیق عبدالعزیز زیانێکی گەورە لە ناوچەکەو کۆمەڵگای کوردستان کەوت، لەیەزدانی مەزن داواکارم گیانی مامۆستا شێخ سدیق عبدالعزیز ببەبەهەشتی بەرین ببەخشێت، سەبوری خانەوادەو بنەماڵە بەڕێزەکەیان بداتەوە.

انا لله و انا الیه‌ راجعون

لەگەڵ ڕێزی
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
۲٠۱۹/۱۲/۹
بەرلین/ ئەڵمانیا

زۆرترین خوێندراو