پۆلیسى فه‌ره‌نسا هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر که‌مپى په‌نابه‌ران

09.12.2019
جەماوەر نیوز
حکومه‌تى فه‌ڕه‌نسا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کۆچبه‌ران ده‌کات و پۆلیسى ئه‌و وڵاته‌ش جارێکى تر هێرشى کرده‌وه‌ سه‌ر که‌مپى په‌نابه‌ران

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌، حکومه‌تى فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند ده‌بێ سیستمى وڵاته‌که‌مان له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى کۆچبه‌راندا ڕێکارى توندتر بگرێته‌ به‌ر.

رۆژى پینج شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتى 7ى تشرینى دووه‌مى 2019 پۆلیسى فه‌ڕه‌نسا هێرشى کرده‌ سه‌ر دوو که‌مپى گه‌وره‌ى کۆچبه‌ران له‌ باکورى پاریس، که‌ ده‌که‌وێته‌ هه‌ردوو ناوچه‌ى (پۆرت دێلێ شاپلى ) و (سێین سانت) زیاتر له‌ 1600 کۆچبه‌رى نایاسایى تێیدا نیشته‌جێبوونو ته‌واوى کۆچبه‌ره‌کانیان له‌م دوو که‌مپه‌ وه‌ده‌رنا، حکومه‌تى فه‌ڕه‌نساش ڕایگه‌یاند به‌ڵێن ده‌دین ته‌واوى که‌مپه‌کانى تریش له‌ وڵاته‌کامان راماڵین له‌ کۆچبه‌ر


زۆرترین خوێندراو