سلێمانى ... کارگه‌یه‌کى ریسایکلین داده‌خرێت

10.12.2019
جەماوەر نیوز
به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى به‌مه‌رج و رێنماییه‌کانى کارکردن، لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى کارگه‌یه‌کى ریسایکلین داده‌خات و ناکرێته‌وه‌ تائه‌وکاته‌ى سه‌رجه‌م که‌موکورتیه‌کانى چاره‌سه‌ر ده‌کات.

به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى به‌مه‌رجه‌ ژینگه‌ییه‌کان له‌کارگه‌که‌یدا، لیژنه‌ى ژینگه‌ى سه‌ربه‌ لیژنه‌ ‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى کارگه‌ى ئه‌له‌ند بۆ ریسایکلین و دروستکردنى کیسى نایلۆن داده‌خات.

نه‌بوونى ئامێرى هه‌واگۆڕکێ، کۆنکرێت نه‌کردنى ناوکارگه‌، نه‌بوونى پێداویستى سه‌لامه‌تى بۆکرێکاره‌کان و نه‌بوونى مۆڵه‌تى ژینگه‌ له‌گه‌ڵ نه‌بوونى کامێراى چاودێرى و هه‌ڵنه‌واسینى تابلۆى ناساندنى کارگه‌که،‌ له‌که‌موکورتییه‌کانى کارگه‌ى ئه‌له‌نده‌.

پاش ئاگادارکردنه‌وه‌ى به‌پابه‌ندبوون و چاره‌سه‌رى که‌موکورتییه‌کان، له‌دوا سه‌ردانى لیژنه‌که‌ بۆ کارگه‌ى ئه‌له‌ند به‌رده‌وامبووه‌ له‌سه‌رپێچیکردن بۆیه‌ به‌فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى شوێنه‌که‌ داده‌خرێت تائه‌و کاته‌ى سه‌رجه‌م رێنماییه‌کانى کارکردن جێبه‌جێ ده‌کات.

لیژنه‌ى ژینگه‌، یه‌کێکه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى که‌له‌لایه‌ن ئه‌ولیژنه‌وه‌‌ چاودێرى کارگه‌کان ده‌کات، شوێنه‌کان پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌کانى کارکردن ده‌کاته‌وه‌ له‌کاتى هه‌بوونى سه‌رپێچى ‌ئاگاداریان ده‌کاته‌وه‌ له‌کاتى دوباره‌ بوونه‌وه‌ به‌‌بڕێک مادده‌ سزایان ده‌دات، دواتر ‌داخستن و له‌کاتى به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رپێچى شوێنه‌که‌ روبه‌روى دادگا ده‌کاته‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو