به‌یاننامه‌ى سه‌رۆک کۆمار له‌ساڵیادى ئازادکردنى عێراق له‌ داعش

10.12.2019
جەماوەر نیوز
سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ بیره‌وه‌رى ساڵیادى ئازادکردنى عێراق له‌ داعشى تیرۆریست به‌یاننامه‌یه‌کى بڵاو کرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ که‌له‌ بیره‌وه‌ره‌ى سه‌رکه‌وتندا مێژوویه‌ک له‌ گه‌شت و داستانى پاڵه‌وانێتى ده‌که‌ینه‌وه‌ ،ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :/
 
بۆ پاڵه‌وانانى ئازادیخواز له‌ یادى ئازادیدا 
بۆ شه‌هیدانى نه‌مر و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانیان 
بۆ بریندار و که‌سوکارییان 
بۆ سه‌ربازه‌ پاڵه‌وانه‌کانمان 

 بۆ ته‌واوى ریز و یه‌که‌کانى هێزه‌ چه‌کداره‌کان که‌ رۆڵیان بینى له‌ به‌دیهێنانى ئاسۆیى به‌یانیه‌کى نوێ‌ بۆ عێراق رۆژێکى نوێیان له‌ ئازادى و شکۆمه‌ندى بۆ گه‌لى عێراقى به‌دیهێنا.

 بۆ گه‌لى عێراقى مه‌زن

 هه‌مووان پێکه‌وه‌ یادى ئه‌و ئازادییه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ داستانێکى خوڵقاند و به‌ خوێن و قوربانییه‌کان پاکبووه‌وه‌، پیرۆز بێت لێمان یادى سه‌رکه‌وتنى مه‌زن، ئێمه‌ ساڵیادى ساڵانه‌ى له‌ گۆڕنانى ئه‌و تاریکیه‌ى ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ تاوانکارى  له‌گه‌ڵ خۆى هێنا، ئێوه‌ پشوو درێژ بوون له‌ کار و خه‌بات و قوربانیدان و پاڵه‌وانێتى به‌ درێژایى ساڵانى شکۆمه‌ندى کۆڵتان نه‌دا تاکو قوربانییه‌کانى ئێوه‌ به‌ سه‌رکه‌وتنى شاد کردین، که‌ گه‌له‌که‌تان و نه‌وه‌کانى داهاتوومان شانازى پێوه‌ بکه‌ن، گه‌له‌که‌تان پاراست و مرۆڤایه‌تیشتان له‌ چنگى شه‌رانگێزى پاراست.

له‌ یادى شکۆمه‌ندى سه‌رکه‌وتندا مێژوویه‌کى رووناک له‌ گه‌شت و پاڵه‌وانێتى و چیرۆک و داستانى سه‌رکه‌وتن ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌موو ساتێک شکۆمه‌ندى و نه‌مرى ده‌هێڵێته‌وه‌ له‌م بیره‌وه‌رییه‌ نه‌مره‌دا خۆشه‌ویستى و ئومێد کۆمان ده‌کاته‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێستێکى شاده‌مارى ئارامى که‌ تێیدا به‌ فتواى ئاینى جیهادى ده‌ستى پێکرد و تواناى لاوه‌کانمان به‌ فیرۆ نه‌چوو له‌ گۆره‌پانه‌کانى شکۆمه‌ندى و گه‌وره‌ییدا ده‌ستى پێکرده‌وه‌ سوپاس و ستایش بۆ مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینى باڵا سه‌ید عه‌لى سیستانى , سڵاو له‌ هه‌موو ئه‌و زانایانه‌ى که‌ بانگه‌شه‌ له‌ پێناو ئازادیدا ده‌که‌ن.

له‌م بیره‌وه‌ریه‌دا پاڵه‌وانێتى پاڵه‌وانه‌کانمان له‌ فه‌رمانده‌ مه‌یدانییه‌کان به‌ هه‌موو ریز و پێکهاته‌کانییه‌وه‌ له‌ سوپا و پۆلیس و به‌ گژداچوونه‌وه‌ى تیرۆر و حه‌شدى شه‌عبى و پێشمه‌رگه‌ له‌ بیر ناکه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌رکه‌ پیرۆزه‌ له‌ بیرناکه‌ین که‌ سوپا مه‌زنه‌که‌مان وه‌ک پاڵپشتیه‌ک بۆ ئیوه‌ و سوپا و هێزه‌ چه‌کداره‌کان وه‌ستا ئه‌وه‌ گه‌له‌که‌مانه‌ گه‌لى عێراقى که‌ به‌ گیان و سامان و موڵکیه‌وه‌ له‌ کۆششدا بوو وه‌ شکۆمه‌ندى نیشتمانى ده‌پارێزێت و شار و گونده‌ وێرانکراوه‌کان هه‌ڵده‌سێنێته‌وه‌ تاکو سه‌رکه‌وتنه‌کان به‌ دى دێت.

هه‌روه‌ها هه‌ڵویستى هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ له‌ بیر ناکه‌ین که‌ پاڵپشتى و پشتیوانى عێراقییان کرد بۆ ریشه‌ کێشکردنى کوشتارگه‌ و تاریکى له‌ ژێر ناوى داعشدا.

 گه‌لى عێراق... ئه‌ى گه‌لى سته‌م دیده‌ یادى ئه‌م پاڵه‌وانێتیانه‌ هه‌میشه‌ له‌ نێوانماندا به‌ زیندووى ده‌هێڵێنه‌وه‌ هه‌مووان ئێستا پێکه‌وه‌ له‌ رۆژانێکى مێژووى نوێدا ده‌ژین مێژوویه‌ک که‌ لاو و گه‌نجه‌کانمان له‌ کچ و کوێ‌ له‌ گۆره‌پانى خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ داواى ژیانێکى شکۆمه‌ند ده‌که‌ن له‌ رێى دروشم و داواکارى بۆ ئه‌وه‌ى شکۆمه‌ندى ژیان بگه‌ڕێته‌وه‌ له‌ دواى شکۆمه‌ندى نیشتمان.

رۆڵه‌کانمان له‌خۆپیشانده‌ران....

ئێوه‌و پاڵه‌وانه‌کانمان له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان، گۆره‌پان و پرده‌کان بکه‌نه‌ خاڵى به‌یه‌ک گه‌یشتن نه‌ک دابڕان، رێگه‌مه‌ده‌ن به‌ دوژمنه‌کانمان که‌ سه‌رکه‌وتن و مێژووه‌کانمان بشێوێنێت له‌ سه‌ر ده‌ستى تێکده‌ران که‌ ده‌یانه‌وێت عێراق و گه‌له‌که‌ى ویست و هیمه‌ته‌کانى به‌ره‌و دواوه‌ به‌رن و هه‌مووان پێکه‌وه‌ داواده‌که‌ین کاروانى چاکسازى سیسته‌ماتیک بکرێت، هه‌ڵه‌کان چاک بکرێت به‌ره‌و دامه‌زراندنى حکومرانیه‌تى ره‌شید.

داوا له‌ ئێوه‌ ده‌که‌م هه‌ر وه‌ک چۆن بانگهێشتى پێکهاته‌ سیاسییه‌کان ده‌که‌م که‌ پێکه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگى بکه‌ن له‌ ناونان و رازیبوون و رێکه‌وتن له‌سه‌ر راسپاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و پێکهێنانى حکومه‌تێکى نوێ له‌ چوارچێوه‌ى پێودانگه‌کانى ده‌ستوور، که‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان دانراون و پرۆسه‌ى بنیادنانه‌وه‌ى وڵات و دامه‌زراوه‌کانى به‌ره‌و پیش ببرێت و کارێک بکرێت که‌ له‌ ئاستى ویستى لاوان و رۆڵه‌کان و منداڵان و ژنان و ته‌واوى پیکهاته‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى بێت، با بیره‌وه‌رى سه‌رکه‌وتن له‌ پیناو یه‌ک ریزى و هه‌ستانه‌وه‌دا بێت به‌ ویستیکى یه‌کگرتوو بۆ بنیادنانه‌وه‌ى ئه‌و عێراقه‌ى ده‌مانه‌وێت.

شکۆمه‌ندى بۆ عێراق و گه‌له‌ سه‌ربه‌رزه‌که‌ى 
درود بۆ شه‌هیده‌کان، شکۆمه‌ندى بۆ خانه‌واده‌کانیان که‌ شه‌هیده‌کان ئه‌و شکۆمه‌ندیه‌یان دروست کرد و پیشکه‌شى گه‌ل و وڵاتیان کرد.

به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنى زیاتر..


به‌رهه‌م ساڵح 
سه‌رۆک کۆمار 
به‌غدا 10-12-2019


زۆرترین خوێندراو