له‌ قه‌زای شاره‌زوور هه‌ڵمه‌تی نوژه‌نكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ ڕاده‌گه‌‌یه‌نرێت

12.12.2019
جەماوەر نیوز
بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ینی 13ی كانونی یه‌كه‌م به‌ دروشمی " با هه‌موان له‌ خه‌می په‌روه‌ده‌دا بین" قائیمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور به‌ هاوكاری به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور و به‌شی پۆلیسی هاتوچۆی شاره‌زوور هه‌ڵمه‌تی نوژنكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕزگار غه‌فور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند له‌ پێناو ڕه‌خساندنی كه‌شێكی جوان بۆ خوێندكاران هه‌ڵده‌ستین به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك قۆتابخانه‌ و خوێندنگا له‌ سنوری قه‌زای شاره‌زوور.
ناوبراو وتیشی به‌ ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین له‌ پێناو نه‌وه‌كانی دواڕۆژدا به‌ره‌و به‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ و فێركردن بده‌ین و داوا له‌ هه‌موانیش ده‌كه‌ین كه‌ هاوكارمان بن له‌ سه‌رخستی ئه‌و كاره‌ پیرۆزه‌دا تا ببێته‌ هانده‌رێكی باش له‌ پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خوێندكاران .
 قائیماقامی قه‌زای شاره‌زوور وتیشی سبه‌ی هه‌ینی یه‌كه‌م كاركردنمان له‌ قوتابخانه‌ی سرودی بنه‌ڕتی ئه‌نجامده‌ده‌ین و داوا له‌ چاكه‌خوازان ده‌كه‌ین پاڵپشت بن له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ و خوێندنگاكان.

زۆرترین خوێندراو