ده‌ستكاری موچه‌ی مامۆستایان ناكرێت

12.12.2019
جەماوەر نیوز
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئامانجی حكومه‌ت له‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ یاسای چاكسازی په‌یڕه‌وكردنی دادپه‌روه‌رییه‌.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌وانه‌ی به‌ ده‌ر له‌ یاسا خانه‌نشین كراون هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و روونیشی كرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی شایسته‌ بووه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشین بێت و به‌ وه‌زیر خانه‌نشین بووه‌، راست ده‌كرێته‌وه‌ و به‌ شایسته‌ی خۆی خانه‌نشین ده‌كرێت.
هاوكات له‌ باره‌ی ده‌نگۆی ده‌ستكاریكردنی مووچه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران دڵنیایی ده‌دات و رایگه‌یاند، رێگه‌ به‌ هیچ كه‌س ناده‌ن موزاده‌یه‌ به‌ قووتی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران بكات و گوتی: "به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری مووچه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران ناكرێت".

زۆرترین خوێندراو