سبه‌ی له‌ قه‌زای شاره‌زوور هه‌ڵمه‌تی به‌ڕوو ناشتن ئه‌نجامده‌درێت

14.12.2019
جەماوەر نیوز
به‌ سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ دروشمی " لەپێناو ژینگەیەکی تەندروست و فەراهەم کردنی هەوایەکی پاک بۆ نەوەکانی داهاتوو".
هە ڵمەتی بەڕووناشتن لە قەزای شارەزوور ئەنجامدەدرێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌لام ئیبراهیم، ئه‌ندام ناوه‌ندی شاره‌زووری ڕێكخراوی لاوانی كوردستان به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاند له‌ پێناو جوانكردنی سیمای و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ سبه‌ی هه‌ڵمه‌تی ناشتنی به‌ڕوو له‌ ژێر چاودێری قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ هاوكاری شاره‌وانی زه‌ڕایه‌ن و دارستان و پاوانی زه‌ڕایه‌ن و ژمایه‌ك له‌ ڕێكخراوه‌كان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هاوڵاتیان ئه‌نجامده‌ده‌ین.
ناوبراو وتیشی سبه‌ی كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕ ناشتنی به‌ڕوو له‌ غاباتی زه‌ڕایه‌ن ده‌ستپێده‌كات و ئامانج له‌ كاره‌كه‌ له‌ پێناو كه‌ش و هه‌وایه‌كی خاوێنه‌.