كه‌ندا په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت

15.12.2019
جەماوەر نیوز
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند له‌ به‌رنامه‌یاندایه‌ نزیکەی یه‌ك ملیۆن پەنابەروه‌ربگرن.
جەستن ترۆدۆ سەرۆک، وەزیرانی کەنەدا پەیامێکی بە وەزیری کۆچەبەرانی نوێی وڵاتەکەی دا و ئاشکرایکرد كه‌نه‌دا لە ساڵی ٢٠٢٠ (٣٤١) هەزار، ساڵی ٢٠٢١ (٣٥٠) هەزار و ساڵی ٢٠٢٢ش (٣٦٠) هەزار پەنابەر وەردەگرێت.
دەربارەی پێدانی رەگەزنامەش ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ ئەو کەسانەی مەرجەکانی وەرگرتنی رەگەزنامەیان هەیە، ئەو رسوماتە زۆرانە لادەبەن لەسەر وەرگرتنی رەگەزنامە.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ڕێگرتنه‌ له‌ هاتنه‌ناوه‌ی په‌نابه‌ران بۆ نێو وڵاته‌كانیان.

زۆرترین خوێندراو