ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی ده‌كات

16.12.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 16ی كانونی یه‌كه‌م  ئێستا كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد، زۆربەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانیش لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی ھاودەنگن.
بەگوێرەی بەرنامەی كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە تەوەری یەكەم دا، پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌ خانه‌نشینى و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى تر) دەكات،
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌ و به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی پله‌ باڵاكانیان كرد.
ھەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان پەسەندی كرد و ناردییە پەرلەمان.

زۆرترین خوێندراو