سبه‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناخۆ دابه‌شده‌كرێت

17.12.2019
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی 2019ی فه‌رمانبه‌ران.
سبه‌ی چوارشەممە 18 كانونی یه‌كه‌م مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەن ‌و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی ‌و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری ‌و فریاكەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامە ‌و پاسپۆرت ‌و نشینگەی هەرێم بۆ مانگی 10‌ و لیوای یەک و دووی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاكانی نەوت‌ و گاز بۆ مانگی نۆ دابەشدەكرێت.
هه‌روه‌ها رۆژی پێنج شەممە 19كانونی یه‌كه‌م موچەی وەزارەتەكانی شارەوانی، گواستنەوە ‌و گەیاندن، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ ‌و سەرچاوەكانی ئاو دابەشدەکرێت، لەگەڵ دەستەكانی مافی مرۆڤ، دەستپاكی، وەبەرهێنان، ژینگە ‌و دەزگای مین ‌و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ‌و دیوانی چاودێری ‌و دارایی‌ و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان.
بڕیاره‌ 23ی كانونی یه‌كه‌می 2019 كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران بهێنرێت

زۆرترین خوێندراو