له‌ پارێزگای هه‌ولێر پێشوازی له‌ ساڵی نوێده‌كرێت

31.12.2019
جەماوەر نیوز
پارێزگای هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی پێشوازیكردن له‌ ساڵی نوێی زانینی.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی پارێزگای هه‌ولێر:
"هاوڵاتیان و هاوشارییانی ئازیزی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی زاینی و پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ، لە چەند شوێنێکی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاری کراوە بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی2020.
بۆ ئەو مەبەستەش یەکێک لەو شوێنانەی کە بەشێوەیەکی سەرەکی رازێندراوەتەوە ناو سەنتەری شاری هەولێرە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتژمێر 7ی سەر لەئێوارەوە تا درەنگانی شەو بە ئاهەنگی پڕ جۆش و خڕۆش و یاری ئاگرین پێشوازی لەساڵی نوێ دەکرێت.
سەری ساڵی نوێتان پیرۆزبێت و هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2019.12.31

زۆرترین خوێندراو