كاره‌كانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غداوه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر

01.01.2020
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا راگرتنی كاره‌كانی راگه‌یاند.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ كونسۆڵخانه‌كه‌مان له‌ هه‌ولێر بۆ ڤیزا و خزمه‌تگوزاری هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا به‌ كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌.
داواش له‌ هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق ده‌كات له‌ بینایه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌ به‌غدا نزیك نه‌بنه‌وه‌.
جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ هه‌ولێر له‌ پێدانی ڤیزا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ خۆپیشانده‌ران چونه‌ به‌رده‌م باڵوێزخاننه‌ی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ی سه‌وز و خاڵی پشكنینی یه‌كه‌می ئه‌و باڵوێزخانه‌یان سوتاند.

زۆرترین خوێندراو