قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور : پشتیوانی له‌ داوا ڕه‌واكانی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگا ده‌كه‌ین

05.01.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 5ی كانونی دووه‌م ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ ژماره‌یه‌ك شار و شارۆچكه‌ گردبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار.
له‌ قه‌زای شاره‌زووریش ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگا گردبونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م بینای قائیمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور.
ڕزگار غه‌فور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور پێشوازی له‌ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان كرد ، له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند پشتیوانی و پشتگیری له‌ داوا ڕه‌واكانی ده‌رچوانی دانه‌مه‌زاوی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كه‌ین و داواكاریه‌كانتان ده‌گه‌یه‌نینه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگاری سلێمانی.
ناوبراو وتیشی هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار له‌ قه‌زای شاره‌زوور به‌ تایبه‌ت بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگا كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو هه‌لی كارمان ڕه‌خساند بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچوان له‌ قه‌زای شاره‌زوور و نوسراویشمان ئاراسته‌ی پارێزگاری سلێمانی كردووه‌ له‌ ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ هه‌لی كار بڕه‌خسێنێت له‌ قه‌زای شاره‌زوور.

زۆرترین خوێندراو