زه‌ینه‌ب قاسم سوله‌یمانی شه‌ش كه‌س بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی باوكی ده‌ستنیشان ده‌كات

06.01.2020
جەماوەر نیوز
زه‌ینه‌ب سوله‌یمانی، كچی جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ په‌یامێكدا شه‌ش كه‌سایه‌تی ناوچه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد كه‌ تۆڵه‌ی خوێنی باوكی بكه‌نه‌وه‌.
ئه‌مرۆ له‌ وتارێكدا زه‌ینه‌ب له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و مه‌راسیمه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ به‌رفراوانه‌ی ‌ له‌ تاران بۆ ماڵئاواییكردن له‌ ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و یاوه‌رانیان به‌ به‌شداری رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌ئی به‌ڕێوه‌چوو ڕایگه‌یاند تره‌مپ پیلانه‌ شه‌ڕانگێزییه‌كانت بۆ درووستكردنی ناكۆكی له‌ نێوان عێراق و ئێران، سه‌ریان كێشا بۆ به‌تین بوونی په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌ردوو وڵات".
هه‌روه‌ها وتی: "هه‌ریه‌ك له‌ حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، به‌شار ئه‌سه‌د، ئیسماعیل هه‌نییه‌، زیاد نه‌خاله‌، ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌لعامری، عه‌بدولمه‌لیك ئه‌لحوثی، به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی وه‌ك تۆ له‌ناو به‌رن و ئه‌وان درێژه‌پێده‌ری په‌یامه‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها سڵاوی تایبه‌تی بۆ "حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا" ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان نارد و وتی: "ده‌زانم ئه‌و تۆڵه‌ی خوێنی باوكم ده‌كاته‌وه‌".

زۆرترین خوێندراو