ئۆكرانیا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئێران ده‌كات

08.01.2020
جەماوەر نیوز
بەیانی ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ 8ی كانونی دووه‌م لە دوای كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بۆینگ ٧٣٧ لە وڵاتی ئێران كه‌ 180 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو.
له‌وباریه‌وه‌ وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا رایگەیاند ئەو فڕۆكەیەی كەوتووەتە خوارەوە زۆرترینی خەڵكی ئێران بوون، بۆیە داوا لەبەرپرسانی ئێران دەكات بەر لەوەی ئۆكرانیا لێكۆلینەوە دەست پێبكات .
بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی بۆینگ ٧٣٧ كە لە فڕۆكەخانەی ئیمام خومەینی ئێرانەوە فڕیوه‌ بەرەو فڕۆكەخانەی بوریسببیلی ئۆكرانیا ، بەڵام بەھۆی كێشەی ھونەرییەوە، پاش نزیكەی كاتژمێرێك لەفڕین فرۆكەكە لە نێوان شەھریار و باراند كەوتۆتە خوارەوە.
به‌پێی زانیاریه‌كان 176 سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

زۆرترین خوێندراو