له‌ داقوق ئه‌ فسه‌رێک و سێ سه‌ربازى سوپاى عێراق برینداربوون

09.01.2020
جەماوەر نیوز
دیار ئاواره‌
له‌ ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێکى چێنراو به‌ کاروانێکى هێزه‌کانى سوپاى عێراق له‌ سنورى شارۆچکه‌ى داقوق له‌ باشورى پارێزگاى که‌رکوک ئه‌فسه‌رێک وسێ سه‌رباز برینداربوون.
محه‌مه‌د فایه‌ق, به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌, به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند له‌ کاتى تێپه‌ڕبوونى کاروانى ئۆتۆمبیلى فه‌رمانده‌ى لیواى 45ى سوپاى عێراق له‌ باشورى شارۆچکه‌ى داقوق بۆمبێکى چێنراو پیادا ته‌قییه‌وه‌.
ناوبراو وتیشى به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ فه‌رمانده‌ى ئه‌و لیوایه‌ که‌ ئه‌فسه‌رێکه‌ به‌ پله‌ى عه‌قید روکن وسێ سه‌ربازى دیکه‌ش برینداربوون و دواى گه‌یاندنیان به‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردن یه‌کێک له‌ سه‌ربازه‌کان گیانى له‌ ده‌ستدا

زۆرترین خوێندراو