60خوپیشانده‌ر له‌ واست برینداربوون

12.01.2020
جەماوەر نیوز
لەخۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی شاری واستی عیراق، 60 كەس لەهێزەكانی ئەمنی و خۆپیشاندەران برینداربوون.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لەهێزەكانی پۆلیس بەمیدیا عیراقیەكانی راگەیاندوە:" لەخۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی شاری واست، 60 خۆپیشاندەر برینداربوون".
رونیشكردوەتەوە:" 49یان لەهێزەكانی پۆلیسن و 11یان هاووڵاتیانی خۆپیشاندەربوون".
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ 3 مانگه‌ خۆپیشاندان له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگای عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خۆپیشانده‌ران داوای هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن.

زۆرترین خوێندراو