عێراق ڕه‌زامه‌ندی لەسەر دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی له‌گه‌ڵ ئەمەریکا نه‌داوه‌

17.01.2020
جەماوەر نیوز
عێراق رەتیده‌كاته‌وه‌ ئەمریکا دەستی بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لەگەڵ هێزەکانی وڵاتەکەی کردبێتەوە. عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژی سەربازیی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق رەتیکردەوە، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، رەزامەندی لەسەر دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای ئەمەریکا، لەگەڵ هێزەکانی عێراق دابێت، بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش.

زۆرترین خوێندراو