بریندارێكی ڕوداوی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان _ سلێمانی گیانی له‌ ده‌ستدا

20.01.2020
جەماوەر نیوز
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شۆفێری پاسی ڕووداوه‌كه‌ی دوێنی سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌نیخان سلێمانی به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ ده‌ستدا.
دوێنی یه‌ك شه‌ممه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان سلێمانی ئۆتۆمیلێك له‌ جۆری پاسی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك پێكیاندا و به‌و هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ ده‌ سه‌رنشین بریندار بوون و ئه‌مرۆش به‌ هۆی سه‌ختی برینی شۆفێری پاسه‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.