ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ردانی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌كات

21.01.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 21ی كانونی دووه‌م له‌ گوندی گوڵه‌خانه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور بەڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌ ئاماده‌بونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و  ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پێشوازیان لە بەڕێز سەلاحەدین محه‌مه‌د بەهائه‌دین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان شاندی یاوەریان كرد.
له‌ دیدارێكدا گفتوگۆ له‌ باره‌ی ڕۆشی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرا.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد دۆخی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ ده‌خوازێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێست بن له‌مه‌ڕ پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كان و  وتیشی گرنگه‌ له‌ سه‌ر ئاسته‌ جیاجیاكان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كان بدات و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ پشتیوانی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان مسه‌وگه‌ر بكرێت.
هەر لەو دیدارەدا به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی به‌ڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی و سەركەوتنی كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
لای خۆشیانه‌وه‌ شاندی میوان سوپاسی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودیان كرد له‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی بۆ ئاشته‌وایی له‌ نێو هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

زۆرترین خوێندراو