ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان
و ئه‌نفاكراوان له دیدارێكدا به كه‌ناڵ 24 ڕایگه‌یاند ئه‌وله‌وێتی به‌رنامه‌ی
كاركردنمان خزمه‌تكردنی كه‌س و كاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسییه و لایه‌نێكی
سه‌ره‌كی چوار ساڵی كاركردنمانه و له پلانی خۆمان دامان ناوه.
وتیشی خزمه‌تكردنی كوڕ و كچی شه‌هیدان به ئه‌ركی خۆمانی
ده‌زانین و كاتی خۆی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری دراوه به كوڕ و كچی شه‌هیدان و به نوسراو
ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانمكردووه و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م بۆ پێدانی ئه‌و
پێشینه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه بۆ كوڕ‌و كچی شه‌هیدان.
وتیشی كارمان له‌سه‌ر پێدانه‌وه پێشینه‌ی خانووبه‌ره
كردووه بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان.
له باره‌ی یاسای چاكسازی وه‌زیری شه‌هیدان وتی به داخه‌وه
به هه‌له لێكدانه‌وه بۆ یاسای چاكسازی كرا بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان هیچ
گۆڕانكاریه‌ك نه‌كراوه و ئه‌و بانگه‌شه ناڕاسته كرا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی
ده‌كه‌مه‌وه ، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌مه‌وه له به‌رده‌وام بوون له خزمه‌تگوزارییه‌كانی
خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی.
به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود هێمای هه‌وڵ ده‌ده‌ین پله
به‌ندی له موچه‌ی شه‌هیدانه نه‌یه‌ڵین و هه‌موو موچه‌كان هاوتای یه‌ك بكه‌ینه‌وه
و به‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ خه‌مڵاندنی و دواجار ده‌یبه‌ینه
ئه‌نجمومه‌نی وه‌زیران و بڕیاری له‌باره‌یه‌وه ده‌ده‌ین.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان له باره‌ی دامه‌زراندنی كه‌سوكاری شه‌هیدان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد داوامكردووه گه‌ر دامه‌زراندن كرایه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌یه‌ك تایبه‌ت بكرێت بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052