ئه‌مرۆ حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ كه‌ركوك كۆده‌بنه‌وه‌

27.01.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ 27ی كانونی دووه‌م حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ شاری كه‌ركوك كۆده‌بنه‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ مامۆستا ڕسوڵ ڕه‌ئوف، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند كاتژمێر (11:00)ی ئه‌مرۆ له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك حزبه‌ كوردستانییه‌كان به‌ ئاماده‌بونی به‌رپرسی یه‌كه‌می حزبه‌كان كۆبونه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ باره‌ی دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك و دامه‌زراندنی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگا و كێشه‌ی زه‌وی و زار.

زۆرترین خوێندراو