ئه‌مرۆ كرایه‌ پشوو له‌ قه‌زای شاره‌زوور

01.02.2020
جەماوەر نیوز
مامۆستا ڕزگار غه‌فور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند لەبەر سەلامەتی گیانی خۆێندکاران و و مامۆستایان و فەرمانبەران بڕیاردرماندا ڕۆژی شەممە بەرواری (۱ـ۲ـ۲٠۲٠) بکرێتە پشوو لەسەرجەم ناوەندەکانی خۆێندن لە سنوری بەڕێوەبەرێتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ كه‌شناسی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌ به‌ گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، به‌فر و كڕیوه‌ سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆكیش ده‌گرێته‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو