محەممەد تۆفیق خۆپیشانده‌رانی دابه‌شكرد

02.02.2020
جەماوەر نیوز
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 1ی شوبات د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ بەفەرمی محەممەد عەللاوی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و پێکهێنانی حکومەت راسپارد.
دوای راسپاردنی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی وتارێكی پێشكه‌شكرد و به‌ڵێنی به‌ خودا و گه‌لی عێراق دا كه‌ كار بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی دوور له‌ پشك پشكێنه‌ی مه‌زهه‌بی بكات.
له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، محه‌مه‌د عه‌للاوی رایگه‌یاند: به‌ڵێن به‌ گه‌لی عێراق ده‌ده‌م كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پاڵێوراوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان قبووڵ نه‌كه‌ن.
عه‌للاوی دووپاتیشی كرده‌وه‌، "كه‌ كار بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ده‌كات به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش به‌ گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كان".
هاوكات عه‌للاوی داواشی له‌ خۆپیشانده‌ران كرد، له‌ خۆپیشاندانه‌كانیان به‌رده‌وام بن تاوه‌كو جێبه‌جێ كردنی داوكارییه‌كانیان.
ڕاسپاردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆپێشاندەرانی بەسەر دووبەرەدا دابەشکردووە و بەشێکیان رازیین و بەشێکی دیکەشیان ناڕازیین و دەڵێن "نامانەوێت.
no