هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خوێندكاره‌ عێراقییه‌كان ده‌درێت

02.02.2020
جەماوەر نیوز
عێراق به‌دوای رێگایه‌كدا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و خوێندكاره‌ عێراقیانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌، كه‌ ژماره‌یان 63 كه‌سه‌ و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری وۆهانی چین گیریان خواردووه‌ و ناتوانن له‌و شاره‌ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌.
جه‌عفه‌ر سادق عه‌للاوی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق دووپاتیكرده‌وه‌، خوێندكارانی عێراقی و خێزانه‌كانیان له‌ شاری وۆهانی چین سه‌لامه‌تن و به‌ڵێنیشیدا، به‌ زووترین كات ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ وڵات.
وه‌زیری ته‌ندروستی وتیشی حكومه‌تی چین عێراقی له‌وه‌ دڵنیا كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ هاوڵاتیێكی عێراقی له‌و وڵاته‌ تووشی ئه‌و په‌تایه‌ نه‌بووه‌.
شاری وۆهان یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌، ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 11 ملیۆن كه‌س، ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌، رێگاكانی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ له‌و شاره‌ به‌ته‌واوی داخراون و هیچ كه‌سێك ناتوانێت شاره‌كه‌ جێبهێڵێت.