ژماره‌یه‌ك په‌روه‌رده‌ پشوویان ڕاگه‌یاند

09.02.2020
جەماوەر نیوز
به‌ هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ سه‌رمایه‌ی رووی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی و ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌ تایبه‌تی كردووه‌، هه‌ریه‌كه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ و پێنجوێن و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم، سبه‌ی دووشه‌ممه‌یان وه‌ك پشوو دیار كرد.
‌ په‌روه‌رده‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند، لەبەرسەلامەتی گیانی خوێندکاران و بەهۆی ئەو شەپۆل و زووقمەی رووی لەناوچەکەمان کردووە، سبەینێ رۆژی دووشەمە پشوویی فەرمی دەبێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پارێزگایی هەڵەبجە.
بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن سبه‌ی كرده‌ پشوو و له‌ سنووری پارێزگای دهۆكیش، بڕیار درا سبه‌ی دووشه‌ممه‌ له‌ سنووری قه‌زای ئامێدی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ پشووی فه‌رمی بێت. 
هه‌روه‌ها له‌ چۆمان، سنووری شاره‌دێی سیدەکان، دۆڵی مەلەکان لە خەلیفان، له‌ شارۆچكه‌ی سۆران و دەوروبەری ھەموو باخچەكانی ساوایان، سبه‌ی پشووی فه‌رمییه‌.