له‌ سلێمانی دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كرێن

14.02.2020
جەماوەر نیوز

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌، له‌دو روداوی‌ جیادا دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
پاش ئه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تبارێك شوێن كارمه‌ندێكی‌ بانك ده‌كه‌وێت كه‌ عه‌لاگه‌یه‌كی‌ پێبووه‌و تۆمه‌تبار وایزانیوه‌ پاره‌یه‌، پاش دابه‌زینی‌ كارمه‌نده‌كه‌ به‌كارێكی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌دوكانێك، له‌و كاته‌دا تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دزینی‌ عه‌لاگه‌كه‌ جامی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌شكێنێت، له‌و كاته‌دا مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (ن، ج، ق) و له‌دایكبوی‌ 1962و ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عه‌ره‌به‌، له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراوه‌.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌و پاش وه‌رگرتنی‌ فه‌رمانی‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ئافره‌تێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ چه‌ند جارێك له‌سوپه‌رماركێتی‌ چوێسه‌ دزیكردووه‌، پاش سود وه‌رگرتن له‌كامێراكانی‌ چاودێری‌ توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ بناسرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.
تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (ن، ن، ج)و له‌دایكبوی‌ 1980و ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عه‌ره‌به‌، له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراوه‌.