له‌ كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی كورد سێ وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت

20.02.2020
جەماوەر نیوز
رێبوار تەها، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە کابینەی نوێی عێراق کورد سێ وەزارەت وەردەگرێتەوە،گه‌رچی پێشتر دوای چوار وه‌زاره‌تمان كردووه‌، بەڵام پێویستە وەزیرەکان وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
وتیشی: "بەلای ئێمەوە نوێنەرایەتی كردنی ھەرێمی كوردستان گرنگە، بەڵام نوێنەرایەتی كردن لە عێراق بە كەسانی سەربەخۆ ناكرێت، لە دەستووری عێراق.
رێبوار تەها هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد مامەڵەكردن لەگەڵ ھەرێمی كوردستان تایبەتمەندی خۆی ھەیە و ناكرێت وەك ناوەڕاست و خواروی عێراق بێت.

زۆرترین خوێندراو