كورد به‌مه‌رج به‌شداری له‌ كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی ده‌كات

21.02.2020
جەماوەر نیوز
محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی،سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق ڕایگه‌یاند حكومه‌تی نوێ دوور له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و بۆ ته‌واوی عێراقییه‌كان ده‌بێت.
عه‌للاوی داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆببێته‌وه‌ و ده‌نگ به‌ كابینه‌كه‌م بدات.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌رانیشی دڵنیا كرده‌وه،‌ كه‌ كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پێشێلكارییه‌كان ده‌كات
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌ندامێكی شاندی دانووستانكاری هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی رێزی له‌ ئیراده‌ی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان نه‌گرتووه‌ و له‌ مامه‌ڵه‌كردنی رازی نین و به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ ئه‌نجامێك.
وتیشی شێوازی مامه‌ڵه‌ی محه‌مه‌د عه‌للاوی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاستی پێویستدا نه‌بووه‌ و ئه‌و هیچ رێزێكی بۆ ئیراده‌ی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان دانه‌ناوه‌ و له‌ پرسی به‌شداری كورد له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق شاره‌زا نییه‌، یاخود نیازی نییه‌ كورد به‌شداری كابینه‌كه‌ی بكات و مامه‌ڵه‌یه‌كی ناته‌ندرووستی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و شاندی دانووستانكاره‌كه‌ی كردووه‌.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین وتیشی دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی بێ ئه‌نجام بووه‌.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ كورد به‌مه‌رج به‌شداری له‌ كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی ده‌كات و شێوازی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه‌.
كورد له‌ پشكی خۆی رازینییه‌ له‌به‌ر شێوه‌ی دانانی وه‌زیره‌كان، چونكه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕازنین له‌ شێوازی دانانی وه‌زیره‌كان به‌ شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ ، به‌غدادش ده‌ڵێت خۆم وه‌زی كوردی سه‌ربه‌خۆ داده‌نێم.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ی بۆ جه‌ماوه‌رنیوز خسته‌روو رۆژی دوو شه‌ممه‌ محاڵه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی بدرێت له‌ ئه‌ننجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

زۆرترین خوێندراو