ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
به به‌شداریی شاندێكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په"لە چوارەمین کۆنگرەی ئه‌نجامدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی شوبات پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە"
لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی بەست. لە کۆتایی کۆنگرەکەدا
پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ هاوسەرۆکانی پارتەکە بەڕێوەچوو.
لە دەنگدانەکەدا لە 1018 نوێنەری هەدەپە 838 یان
دەنگیان بە پۆستی هاوسەرۆکایەتی دا.
میتحەت سانجار کە لە شوێنی سەزایی تەمەللی خۆی بۆ
پۆستی هاوسەرۆکی هەدەپە بەربژێرکردبوو، 836 دەنگی بەدەستهێنا و دوو دەنگی بەتاڵیش
هەبوون.
هەدەپە لە سێ کۆنگرەی رابردووییدا هەردوو
هاوسەرۆکی گۆڕیوون، ئەمە یەکەمجارە رووبدات هاوسەرۆکێک هەڵبژێردرێتەوە کە ئەویش
پەروین بوڵدانە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052