هاوڵاتیانی نه‌جه‌ف داوای ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن

24.02.2020
جەماوەر نیوز

دوای تۆماركردنی حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری نه‌جه‌ف، خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌ به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و شاره‌ ئه‌نجامدا و داوای راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران كرد.
به‌هۆی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه‌ كه‌سی تووشبوو خوێندكاری ئێرانییه‌ و به‌ مه‌به‌ستی خوێندنی ئاینی له‌ تارانه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ نه‌جه‌ف، خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ خۆپیشاندانێكیان لەبەردەم باڵەخانەی فڕۆکەخانەی شارەکە سازكرد و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی گەشتەکانی ئێرانیان كرد.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پارێزگاری نه‌جه‌ف داوای له‌ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق كرد، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ هاتنی زیاره‌تكارانی ئێران بۆ ناو وڵات نه‌دات.

زۆرترین خوێندراو