په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و سلێمانی چالاكییه‌كان ڕاده‌گرن

24.02.2020
جەماوەر نیوز
هه‌ریه‌كه‌ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر و سلێمانی لە نووسراوێکدا داوا لە سەرجەم به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌ په‌روه‌رده‌كان ده‌كه‌ن  سەرجەم کار و چالاکی و فیستیڤاڵەکان و سیمینار و كۆڕو كۆبونه‌وه‌  رابگرن. 
لە نووسراوەکەیاندا هاتووه‌ بە مەبەستی پاراستنی گیان و تەندروستیی خوێندكاران مامۆستایان و فەرمانبەران لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، ئاگادارتان دەکەینەوە کەوا سەرجەم کار و چالاکی و فیستیڤاڵەکان لە رابگرن.
ئەمە لەکاتێکدایە وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند ئەو رێکارانە تەنها بۆ خۆپارێزی و پێشگیرییە لە ڤایرۆسەکە، تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێک لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە. 

زۆرترین خوێندراو