قائیمقامیه‌تی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌

25.02.2020
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا قائیمقامیه‌تی ده‌ربه‌ندیخان بڵاویكرده‌وه‌ ژمارەیەک هاوڵاتی لە ڕۆژانی ڕابوردودا لەڕێگەی دەرەوەی مەرزەکانی هەرێمەوە گەڕاونەتەوە و خۆیان بەلایەنە تەندروستیەکان نەناساندوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و خێزانەکانیاندا داوا ئەکەین ئەو هاوڵاتیانە ئارەزومەندانە پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخانەوە بۆگرتنە ڕێکاری تەندروستی پێویست بۆپاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و خۆیان و خێزانەکانیاندا.
بە پێچەوانەوە ناچار ئەبین بە ئامادەکردنیان بۆ بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی تەندروستی.
داوا لەهاوڵاتیان ئەکەین هاوکاربن وە ئاگادارمان بکەنەوە لەهەرحاڵەتێک لەو جۆرە .تائێستا ٣ لەوهاوڵاتیانە پەیوەندیان پێوەکراوە و سبەینێ لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان ئامادەئەبن بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست .

زۆرترین خوێندراو