وه‌زاره‌تی پەروەردە كاتی تاقیكردنەوەكانی سەرجەم قۆناغەكانی دواخست

26.02.2020
جەماوەر نیوز
لە نووسراوێكدا  كه‌ كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ و واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی له‌ سه‌ره‌ وەزارەتی پەروەردە كاتی تاقیكردنەوەكانی سەرجەم قۆناغەكانی دواخست.
لە نووسراوەكه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هاتووه‌ تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بە ھەموو بەشەكانیەوە لە 4/4/2020 دوا دەخرێت بۆ 15/4/2020.
ھەروەھا تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە 9/5/2020 دوا دەخرێت بۆ 15/5/2020 واتە پێش جەژنی رەمەزان. و تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە 1/6/2020 دواخرا بۆ 6/6/2020. و ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 2/6/2020 دواخرا بۆ 7/6/2020.

زۆرترین خوێندراو